ئیسرائیل بە فەرمی ئەرتەشی ووڵاتەکەی بۆ هێرشکردنیان بۆ سەر ئێران خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل بە فەرمی ئەرتەشی ووڵاتەکەی بۆ هێرشکردنیان بۆ سەر ئێران خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : فەرمانم بە سوپای ووڵاتەکەم کردووە بۆ ئەوەى خۆیان بۆ بژاردەى هێرشکردن بۆ سەر کۆمارى ئیسلامى ئامادە بکەن
ڕۆژنامەى هائارتیس ـى ئیسرائیلى ڕایگەیاند : وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل بێنى گانتس کە ئێستا لە ئەمریکایە تا زیاتر فشار بخاتە سەر ئەو ووڵاتە بۆ ئەوەى بەرامبەر کۆمارى ئیسلامى هەنگاوى کردەیی هەڵێنێتەوە بەرامبەر گفتوگۆ ئەتۆمییەکانلە فلۆریدا گانتس ووتى گفتوگۆ ئەتۆمییەکان "هیچ جۆرە پێشکەوتن"ـێکیان بە خۆیانەوە نەبینیوە و زلهێزەکانى دونیا تێگەیشتوون کە "کۆمارى ئیسلامى خەریکى یاری"ـکردنە لە ڤیەننا هەر بۆیە فەرمانم بە سوپای ووڵاتەکەم کردووە بۆ ئەوەى خۆیان بۆ بژاردەى هێرشکردن بۆ سەر کۆمارى ئیسلامى ئامادە بکەن .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە