ئیسرائیل بە هاوکاری سێ ووڵاتی عەرەبی بە نیازی تەشکیلی هاوپەیمانییەکی دژە ئێران ین

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل بە هاوکاری سێ ووڵاتی عەرەبی بە نیازی تەشکیلی هاوپەیمانییەکی دژە ئێران ین  .

ئیسرائیل ، عەرەبستانی سەعوودی ، ئیمارات و بەحرەین  دەربارەی گۆڕانکاری سیاسەتەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر بە ئێران نیگەرانن .

بە پێی ڕاپۆرتێک بەرپرسێکی ئاگاداری ئیسرائیلی لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی جارۆزاڵم پۆست ڕایگەیاند کە تەشکیل کردنی هاوپیەمانییەکی دژە ئێرانی بە ئامادەبوونی ئیسرائیل و سێ ووڵاتی وەک عەرەبستان ، ئیمارات و بحرەین لە فەرمانی کاری ووتووێژ و بەدواداچوونەکانی دەوڵەتی تەل ئەڤیڤ ە .

بە ووتەی ئەم ڕۆژنامەیە ئەم بابەتە بە شێوەی نافەرمی لە حاڵی پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوەیە ، لە بەر ئەوەی کە هەر ٤ ووڵات هاوپەیمانی نزیکی ئەمریکا لە ناوچەکەن و ئێران بە گەورەترین هەڕەشە و دوژمن ی خۆیان دەزانن و لە دوای هاتنە سەر کاری دەوڵەتی جۆ بایدن لە ئەمریکا نیگەرانی گۆڕانکاری سیاسەتەکانی کۆشکی سپی و ئەگەری گەڕانەوەی واشینتۆن بۆ سەر بەرنامەی بەرجام ە .

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها نووسی کە هەواڵی ووتووێژی ئیسرائیل لەگەڵ ٣ ووڵاتی عەرەبی بە مەبەستی تەشکیل کردنی هاوپەیمانییەکی دژە ئێرانی لە دوای نووسینی مەقالەی " ڕان لۆدر " سەرۆکی کۆنگرەی جیهانی یەهوودی لە ڕۆژنامەی بەریتانیایی زمانی سەعوودی " عەرەب نیووز "  دەربارەی تەشکیل کردنی ناتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە دژی ئێران ە .

لۆدر لە مەقالەکی خۆیدا نووسی کە بە پێی پەیوەندییەکانی ئەو لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی ، ئەم ووڵاتانە ئیسرائیل بە تەنیا هاوپەیمان و یەکگری جێگای متمانەی خۆیان لە دژی ئێران و بە پێچەوانەوە دەزانن و لە بەردەوامیدا ووتی : ئەوان " عەرەبەکان " نیگەرانی ناتەوانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ڕاوەستاندنی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران و لە سەر لە نوێ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران و سنووردارکردنی چاودێری چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بۆ سەر سایتە ئەتۆمییەکانی ئێرانن .


ئەم بابەتە 12016 جار خوێندراوەتەوە