ئیسرائیل : تاران سەری ئەختەپووتە و ئێمە ئەو سەرە دەبڕین
پەیامی کورد ... ئیسرائیل : تاران سەری ئەختەپووتە و ئێمە ئەو سەرە دەبڕین .
نەفتالی بێنت ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی " جارۆزاڵم پۆست " ڕایگەیاندووە لە هەڵسەنگاندنی ڕژیمی ئێران و ئەختەپووتە ، کە سەرەکەی لە تاران و پێیەکانیشی لە دەورووبەری ئیسرائیل ە ، جەختی کردەوە کە بە بە پێچەوانەی کردارەکانی پێشووی ئەم ووڵاتە ، بە نیازە " سەری ئەختەپووتەکە " لە تاران بکاتە ئامانج .
نەفتالی بێنت ڕژیمی ئێران لەگەل تەختەپووت هەڵدەسەنگێنێت کە سەرەکەی لە تاران و پێیەکانی شی وەکوو حێزبۆڵلا لە لۆبنان ، میلیشیا سەربازییەکانی لە سووریا ، و جیهادی ئیسلامی وحەماس لە خاڵی غەززە لە دەورووبەری ئیسرائیل دان و بە ڕەخنە گرتن لە هەنگاوەکانی پێشووی ئیسرائیل ، ووتی : دەبێ سەری ئەختەپووتەکە لە تاران بکەینە ئامانج نە پێیەکانی لە ناوچەکە .
بێنت هۆشداریدا کە سەرەڕای چاوپۆشی کردن لەوەی کە گفتۆگۆوەکانی ڤییەننا بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجام بە دەرئەنجام بگات یا خود نا ، ئیسرائیل ڕابۆردەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داگیرکارییەکانی ڕژیمی ئێران بەردەوامی پێدەدات .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە کە ستراتیژی ئەم ووڵاتە پابەند بەمە نییە کە ئایا ڕێکەوتنێک بە دەست دێت یا خود نا ! ئێمە خۆمان بەرگری ل؛ە خۆمان دەکەین تەنانەت ئەگەر ڕێکەوتنێکیش درووست ببێت ئێمە پابەندی نابین . ئێمە ئازادی کاری خۆمان دەپارێزین .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە