ئیسرائیل : حسێن ی تائیب سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری " ئیتلاعات " ی سوپای پاسداران لە ژێر چاودێریماندایە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل : حسێن ی تائیب سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری " ئیتلاعات " ی سوپای پاسداران لە ژێر چاودێریماندایە
بە پێی داتاکانی دەزگا هەواڵگری و زانیارییەکانی ئیسرائیل ، بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی ئێران لە ناو خاکی تورکیا و باقی ناوچەکانی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل ، " حسێن ی تائیب سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری " ئیتلاعات " ی سوپای پاسداران ە ،
میدیاکانی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسانی ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە ئاشکرایان کرد کە تائیب لەم دواییانە بە هۆی ژمارەی زۆری تێرۆری "بەرپرسانی ئێرانی " کەوتووەتە بەر ڕەخنەی تووندەوە و بە کەم کاری و پشتگوێ خستن و گرینگی نەدان تاوانبار کراوە و ئۆپراسیۆن لە دژی ئیسرائیلی یەکان لە تورکیا لە چاو ئەودا ، وەکوو تۆڵەسەندنەوەیەکی تاکەکەسی لێهاتووە .
لە بەرامبەردا بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداریداوە کە ئەم ووڵاتە ئامادەیە لە بەرامبەر هەر جۆرە زەرەر و زیانێک بەرامبەر بە هاووڵاتی یەکانی لە هەر شوێنێک ووڵامی تووند و قورس بداتەوە ،
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە