ئیسرائیل : حەماس پلانی بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ووڵاتی سوید داناوە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل : حەماس پلانی بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ووڵاتی سوید داناوە
ڕێکخراوی مووساد ڕایگەیاند کە گرووپی حەماس لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە بەربڵاوەکانی خۆی لە ڕاستای هێرشەکانی بۆ سەر ئەورووپا، پلانی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەو ووڵاتە لە پایتەختی ووڵاتی سویدی بەدەستەوەیە.
لە بەیاننامەکەی مووساد دا هاتووە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو، زانیاریمان بەدەست هێناوە کە حەماس فەرمانی لە بارەگایەکی فەرماندەیی ئەم گرووپە لە لوبنان وەرگرتووە، و بە چالاککردنی ئەندامانی خۆی لە ئەورووپا پلانی بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە سوید داناوە.
وەزارەتی دەرەوەی سوید تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئاسایشی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم نەداوە، بەڵام ووتی سوید ئەرکەکانی خۆی بەپێی ڕێککەوتننامەی ڤییەننا بۆ پاراستنی نوێنەرانی دەرەوە لەو وڵاتە زۆر بە جیددی وەردەگرێت.
گرووپی حەماس تاکوو ئێستا کاردانەوەی بەرامبەر ئەم هەواڵە نەبووە.
ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە