ئیسرائیل داوا لە گەشتیارانی ئیسرائیلی دەکات لە سەفەر کردن بۆ هەشت ووڵات و بە تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان خۆیان بپارێزن

پەیامی کورد     ...   ئیسرائیل داوا لە گەشتیارانی ئیسرائیلی دەکات لە سەفەر کردن بۆ هەشت ووڵات و بە تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان خۆیان بپارێزن

دەزگای ئەمنییەتی نیشتیمانی ئیسرائیل ڕاسپاردەی ئیسرائیلی یەکان دەکات کە لە سەفەر کردن بۆ ٨ ووڵات لەوانەش ٤ ووڵاتی عەرەبی و بە تایبەتی هەرێمی کوردستان خۆیان بپارێزن .

ئەم دەزگا ئەمنییەتییەلە بەیاننامەکەی خۆیدا داوای لە ئیسرائیلی یەکان کردووە کە لە سەفەر کردن بۆ ئیمارات ، بەحرەین ، میسڕ ، تورکیا ، ئۆردوون ، گورجستان ، ئازەربایجان و هەروەها هەرێمی کوردستان خۆیان بپارێزن .

هۆکاری ئەم بەیاننامەیە تاکوو ئێستا ئاشکرا نەکراوە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە