ئیسرائیل : دۆخی ڕابەری باڵای ئێران لەو پەڕی خراپییە و لە غەیبووبەیە " کۆما "

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل   :  دۆخی ڕابەری باڵای ئێران لەو پەڕی خراپییە و لە غەیبووبەیە " کۆما "

بە پێی ڕاپۆرتێک ئێدی کۆهێن لێکۆڵەر و توێژەر و ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر سەبارەت بە دۆخی جسمانی ڕابەری باڵای ئێران بەم جۆرە دەنووسێت : خراپی جیددی دۆخی تەندرووستی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران عەلی خامنەیی و هەروەها هەندێک لە هەواڵە دزەکراوەکانی نیشاندەری خراپی دۆخی ئەوە و ئەو لە غەیبووبەیە بە واتا لە کۆمایە .

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دوای ئەم هەواڵە ئەندامێکی نووسینگەی ئاسەواری ڕابەری بە بەدرۆ خستنەوەی ئەم هەواڵە نووسی : حەزرەتی ئاغا تەندرووست و بە دڵخۆشی یەوە خەریکی ئەنجامی بەرنامەکانی خۆیەتی هەر وەکوو پێشووتر کە ئەنجامی دەدان .


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە