ئیسرائیل : دەبێ ئەمریکا پاڵپشتی لە سەربازان و نیزامییەکانی سوودان بکات

پەیامی کورد    ...    ئیسرائیل  : دەبێ ئەمریکا پاڵپشتی لە سەربازان و نیزامییەکانی سوودان بکات

ڕۆژنامەی ئیسرائیلی " ئیسرائیل هیووم " نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە نووسی کە سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاگادار لە ڕووداوەکانی سوودان ، لە کاردانەوە و لایەنگری " جێفری فێڵتمەن " نێردراوی ئەمریکا لە شاخەی ئەفریقیا کە کۆدەتای سوودانی جێگای قەبووڵ کردنی ناو بردووە ڕەخنەی گرت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری سەرچاوەی ئاماژەپیکراو ڕاپۆرتی دا کە لە سێبەری دۆخی ئێستا لە سوودان ، ئەمریکا دەبێ پاڵپشتی و پشتیوانی لە ئەرتەش و " عەبدۆلفەتاح بۆرهان " فەرماندەکەی ئەوان بکات نە وەک لە عەبدۆڵلا حەمدۆک سەرۆکی دەوڵەتی نا سەربازی پاڵپشتی بکات .

بە ووتەی ئەو ئەو کوودەتایەی کە بۆرهان ئەمڕۆ کردی ، کارێکی تەواو کراو و جێگای باوەڕ نەبوو . چەندین ساڵە کە سەرۆکی دەوڵەت لە لایەکەوە و سەرۆکی شەورای حۆکمڕانی لە لایەکی دیکەوە ووڵات بە دوو ڕاستایەکی پێچەوانە هان دەدەن و دیار و ڕوون بوو کە بابەتەکە دەگاتە قۆناغێکی چارەنووس ساز .

ئەم سەرچاوەیە ووتی : " سەرەڕای هەبوونی هەر دوو لایەن لە سەر گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندی سوودان لەگەڵ ڕۆژئاوا ئاگادار بوون بەڵام دۆخی حۆکمڕان بە بیر هێنەرەوەی دۆخی میسڕ لە کاتی کۆتایی هێنان بە دەورەی حۆسنی مۆبارەک ە . ئەم دوڵەتە دیمۆکراتیک نییە و کراوەتە حکوومەتی یەک کەسە بۆ ماوەی سی ساڵە بە رابەرایەتی عۆمەر ئەلبەشیر خوی

گرتووە .

هەروەها ئاماژەی کرد : ' داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ درووست کردنو بۆنیاد نانی دیمۆکراسی جێگای درک پێ کردنە بەڵام لە نێوان ئەم دوو ڕابەرەدا بۆرهان ئارەزوویەکی زیاتری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان و ئیسرائیل هەیە تاکوو حەمدۆک .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە