ئیسرائیل دەربارەی ئەم بابەتە هۆشداری دەداتە تورکیا
پەیامی کورد ... ئیسرائیل دەربارەی ئەم بابەتە هۆشداری دەداتە تورکیا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئیسرائیل هۆشداری دەداتە تورکیا سەبارەت بە داخستنی نووسینگەکانی حەماس لە ئیستانبووڵ .
یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند : داوا لە تورکیا دەکەن نووسینگەکانی بزووتنەوەی حەماس لە ئیستانبووڵ دابخەن چوونکە ئەو هێرشانەی لە کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین ەوە دەکرێتە سەر سوپای ئیسرائیل ، لە نووسینگەکانی حەماس لە ئیستانبووڵەوە فەرمان وەردەگرن
یائیر لاپید بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ووە : دەبێت ئێمە ڕووبەڕووبوونەوە کاری تێرۆریستی ببینەوە کە لە بەرامبەر هاووڵاتیانی ئیسرائیل دەکرێت ، ئەو تاوانەش لە هەر شوێن و کاتێکدا بێت ، بۆیە دامانکردووە تورکیا نووسینگەکانی بزووتنەوەی حەماس لە ئیستەنبووڵ دابخات .
ئاماژەی بەووشکردووە ، بەرەنگاربوونەوەی حەماس وەک بزووتنەوەیەکی تێرۆرسیتی تەنیا ئەرکی ئیسرائیل نییە بەڵام پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاوکارمان بێت لە بەرەوڕووبوونەوەی ئەو ڕێکخراوە چەکدارییە دا . هاوشێوەی بەریتانیا کە چالاکییەکانی حەماس ی قەدەغە کرد
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە