ئیسرائیل: زیندووکردنەوەی بەرجام هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکە و جیهان

پەیامی کورد   ...  ئیسرائیل : زیندووکردنەوەی بەرجام هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکە و جیهان

باڵێۆزی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژە بە هەڕەشەی زیندووکردنەوەی بەرجام لە جیهان و ناوچەکە، وتوویەتی: "تەنیا هێزی سەربازی دەتوانێ دەتوانێ پێش بە دەستپێڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ناوکیی بگرێ".

"گیلان ئێردان"، باڵێۆزی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "سی‌.ئێن.‌ئێن" وتوویەتی: "زیندووکردنەوەی بەرجام بۆ جیهان بە گشتی و ناوچەکەش بە تایبەتی هەڕەشەیەکی مەترسیدارە و تەنیا ڕێکخستنی گەمارۆوە قورسەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران و هێزی سەربازی متمانە پێکراو کە تەنیا مەبەستی لەنێوبردنی ئەو هۆکارانە بێ کە تاران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕانەگات، دەتوانێ پێش بە هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بگرێ کە دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕانەگات.

"ئێردان" باسی لەوەش کردووە ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک هیج ڕێککەوتنێک قەبووڵ ناکات کە بە زەرەری ووڵاتەکەی بێ.

ناوبراو وتوویەتی، ئێران هەڕەشە لە ناوچەکە و جیهان دەکا و دەبێ بە هەموو شێوەیەک پێش بەوە بگیردرێ کە ببێتە ڕێژیمێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی و ئەو ڕێککەوتنەش ئاسایش و سەقامگیری جیهان و ناوچەکە لەنێو دەبات.

ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە، ڕێژیمی ئێران لە ئێستادا لە ڕێگەی میلیشیا تێرۆریستەکانییەوە لە ناوچەکەدا بە تەواوی مەترسیدارن و هەموو کردەوەیەکی تێکدەرانە و تێرۆریستییانە دەکات دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات ئەو کات بە تەواوی سەقامگیری و ئاسایش لەناو دەچێ.

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە