ئیسرائیل : سیاسەتەکانی بایدن ڕێخۆشکەری شەڕ لەگەڵ ئێران دەبێت
پەیامی کورد ... ئیسرائیل : سیاسەتەکانی بایدن ڕێخۆشکەری شەڕ لەگەڵ ئێران دەبێت
وەزیرێکی کابینەی ئیسرائیل ڕایگەیاند سیاسەتەکانی جۆ بایدن ڕێگا بۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئاسانتر و خۆشتر دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک جارۆزاڵم پۆست ڕایگەیاند و نووسی : تێزاشی هانگبی ، وەزیری شارۆچکە یەهوودی نشینەکان لە کابینەی ئیسرائیلدا هۆشداری داوە کە سیاسەتەکانی جۆ بایدن دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕێخۆشکەری شەڕ لە ناوچەکە دەبێت .
هانگبی هەروەها دەڵێ دەربارەی بابەتگەلی دیکە وەکوو شارۆچکە یەهوودی نیشنەکان زۆر نیگەرانی سەبارەت بە ڕێوشوینەکان و سیاسەتەکانی بایدن بوونی نییە بەڵام داستان دەربارەی ئێران جیاوازە و ئیسرائیل دەبێ لەمبارەیەوە نیگەران بێت
هانگبی هەروەها ووتی : بایدن ماوەیەکی زۆر کە زۆر بە جییددی دەڵێ کە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران دەگەڕێتەوە بەڵام بە بڕوای من ، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆکاری بەرەوڕووبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و ئێران .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە