ئیسرائیل سەبارەت بە دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستەی تیرۆر هۆشداری دەداتە ئەمریکا

پەیامی کورد    ...   ئیسرائیل سەبارەت بە دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستەی تیرۆر هۆشداری دەداتە ئەمریکا

ئیسرائیل سەبارەت بە دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستەی تیرۆر لە لایەن ئەمریکاوە بە کارێکی نامەنتقی ناو برد و هۆشداری دا

بەرپرسانی ئیسرائیلی بە بیر هێنانەوەی ڕۆڵی سوپای پاسداران لە کوشتنی هەزارانی سووری و وێرانکردنی لۆبنان جەختیان کردەوە کە حێزبۆڵلای لۆبنان میلیشیا عێراقییەکان و حووثییەکانی یەمەن لە ژێر سێبەرو کۆمەڵەی سوپای پاسدارانن .

نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیران و ئائیر لاپید وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە ئەمریکا کرد سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستەی " گرووپگەلی تێرۆریستی " دەرنەهێنێت ."

ئەم دوو بەرپرسە باڵایەی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی جەختیان کردەوە : " جێگای باوەڕکردنی نییە کە ئەمریکا بە دوای دەرچوونی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ە ."

لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بە ڕۆڵی سوپای پاسداران لە سەرکوتکردن و کوشتاری ئێرانیان کراوە .

بەیاننامەکە هەروەها لە کۆتاییدا دەڵێ : ئیسرائیل متمانەی هەیە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە بەرامبەر " پەیمان و بڕیارگەلی پووچ و بەتاڵ " نزیکترین هاوپەیمانەکانی خۆی بێ هیوا ناکات .


ئەم بابەتە 12019 جار خوێندراوەتەوە