ئیسرائیل سەبارەت بە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە تەکنۆڵۆژیا پێشکەوتووەکەی لە لایەن تاڵیبانەوە بۆ ئەو ووڵاتە نیگەرانە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل سەبارەت بە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە تەکنۆڵۆژیا پێشکەوتووەکەی لە لایەن تاڵیبانەوە بۆ ئەو ووڵاتە نیگەرانە
ئیسرائیل نیگەرانە لەوەیکە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی سەربازی ووڵاتەکەی لە ڕێگەی تاڵیبانەوە بگاتە دەستی ئێران
بەرپرسانی ئەمنییەتی ئیسرائیل دەڵێن: نیگەرانین لەوەیکە کۆمەڵێک لە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی سەربازی ووڵاتەکەمان کە کاتی خۆی بە ئەمریکامان فرۆشتووە لە شەڕی ٢٠ ساڵەی ئەفغانستاندا کەڵکیان لێوەرگرتووە لە رێگەی تاڵیبانەوە بگاتە دەستی ڕێژیمی ئێران.
بەرپرسانی ئەمنییەتی و سەربازی ئیسرائیل، ڕۆژی دووشممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنییەتی دەوڵەتی ئیسرائیلدا کە لە ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل بڵاوکراوەتەوە نیگەرانییەکانی خۆیان لەهەمبەر دەست پێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی سەربازی ووڵاتەکەیانیان لە ڕێگەی گرووپی تاڵیبانەوە دەربڕی و ڕایانگەیاند کە لەماوی ٢٠ ساڵەی شەڕی ئەفغانستاندا دەوڵەتی ئیسرائیل کەرەستەی شەڕی پێشکەوتووی زۆری فرۆشتووە بە ئەمریکا وچەند وڵاتی دیکە لە شەڕەکانی ئەفغانستاندا کەڵکی لێوەرگیراوە، ئێستا کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ئەفغانستانیان بە جێهێشتووە و هەموو ئەو کەرەستە سەربازییە پێشکەوتوانە لە بەردەستی گرووپی تاڵیبان دایە.
هەرلەم پێوەندییەدا ئەرتەشی ئەمریکا رایگەیاند کە زۆربەی کەرەستەی شەڕ تەنانەت فرۆکەی شەڕکەر و فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەشی هاوپەیمانان لە ئەفغانستاندا بە جێماوە و بە ئەگەری زۆر گرووپی تاڵیبان دەستی بەسەردا گرتووە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە