ئیسرائیل لەگەل جێگیرکردنی سیستەمی قۆبەیی ئاسنین لە ووڵاتانی عەرەبی ڕەزامەندی خۆی دەربڕی
پەیامی کورد ... ئیسرائیل لەگەل جێگیرکردنی سیستەمی قۆبەیی ئاسنین لە ووڵاتانی عەرەبی ڕەزامەندی خۆی دەربڕی
ڕۆژنامەی هائارتس ی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە نووسی : چاوەڕوان دەکرێت کە ئەمریکا بەم زووانە جێگیر کردنی پاتری گەلی مووشەکگەلی ڕەهگیری و دۆزەرەوەی قۆبەی ئاسنینی لە بنکەکانی خۆی لە ووڵاتانی حاشیەی کەنداوی فارس و هەروەها هەندێک لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا جیگیر بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەیە بە ئاماژەدان بەوەی کە جێگیر کردنی ئەم سیستەمانە لە دوا ڕەزامەندی ئیسرائیل لەگەل ئەم بابەتە ئەنجام بدرێت ، هەروەها نووسی : ئەم ڕەزامەندییە دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و دوو ووڵاتی ئیمارات و بەحرەین و هەروەها دوو مامەڵەی گەورەی چەک و تەقەمەنی نێوان ئەمریکا و دوو ووڵاتی ئیمارات و عەرەبستان ئەنجام دراوە .
هائارتس هەروەها ووتی : سیستەمی بەرگری مووشەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ، دووهەمین پاتری قۆبەی ئاسنینی سێ هەفتە پێش ڕادەستی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کرد . ئەم سیستەمە پێکهاتووە لە ٧ پاتری کە لە لایەن کۆمپانیای سیستەمگەلی بەرگری ڕافائێل ی ئیسرائیل و پاڵپشتی دارایی ئەمریکاوە بەرهەم دەهێندرێت .
سەرچاوەی بەرگری ئیسرائیل دەڵێ : ئەمریکییەکانی سامانەگەلی قۆبەی ئاسنین یان بە دەست گەیشتووە و ئەم ووڵاتە ڕەزامەندی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلی بۆ دەستپێکردنی جێگیر بوونی سیستەمگەلی بەرگری مووشەکی لە بنکەگەلی سەربازی خۆی لە ژمارەیەک لە ووڵاتان لەوانەش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی دوور ی بە دەست هانی .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە