ئیسرائیل لە سێ شوێنى جیاواز هێرشى مووشەکى کردووەتە سەر چەندین کۆگای تەقەمەنى و مۆڵگەى سوپاى قودسى پاسداران و حیزبۆڵڵاى لوبنانی
پەیامی کورد ... ئیسرائیل لە سێ شوێنى جیاواز هێرشى مووشەکى کردووەتە سەر چەندین کۆگای تەقەمەنى و مۆڵگەى سوپاى قودسى پاسداران و حیزبۆڵڵاى لوبنانی
بە پێى ڕاپۆرتە بینراوەکان، ئەمشەو ئیسرائیل هێرشى مووشەکى کردووەتە سەر ناوەند و بنکەو مۆڵگە و کۆگاکانى تەقەمەنى سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى و میلیشیاکانى حیزبۆڵڵاى لۆبنانى لە ناوچەى ئەلکەسوەى نزیک دیمەشق.
هەروەها هێرشیش کراوەتە سەر چەندین بنکە و کۆگا و مۆڵگەى هەردوو لایەنە تیرۆریستەکە و ڕژێمەکەى بەشار ئەسەد لە نزیک ئەلشێخ سەعد لە تەرتووسى لێواراوەکانى سووریا.
هەروەها لە ناوچەى ئەلمەسایفى پارێزگاى حمسیش هێرش کراوەتە سەر بنکە و بارەگاکانى سوپاى قودسى سەر بە پاسدارانە.
ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە