ئیسرائیل مانۆڕێکی سەربازی ڕانەگەێندراو لە سنوورەکانی باکوور ئەنجام دەدات
پەیامی کورد ... ئیسرائیل مانۆڕێکی سەربازی ڕانەگەێندراو لە سنوورەکانی باکوور ئەنجام دەدات .
ئەرتەشی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە هێزە ئاسمانییەکانی ئەم ووڵاتە " مانۆڕێکی سەربازی غافڵگیرانە و ڕانەگەیندراویان " لە سنوورەکانی باکوور بە مەبەستی باشتربوونی ئامادەییە سەربازی و ڕەزمییەکان یان دەست پێکردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەرتەشی ئەم ووڵاتە ڕایگەیاند : ناوچە جیاوازەکان لە ماوەی ئەنجامدانی مانۆڕەکەدا بینەری زیادبوونی ترافیکی ئاسمانی دەبن و ئەگەری بیستنی تەقینەوەگەلێک لە باکووری ئەو ووڵاتە بوونی هەیە .
ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەردەوامی دا ڕایگەیاندووە : ئەم نەمایشە ، سیناریۆگەلی شەڕ لە جیبهەکانی باکوور دا هاوشێوەسازی دەکات و هەموو پێکهاتەکانی لە ئەرکە سەرەکییەکانی " هیزی ئاسمانی " لەوانەش پاراستنی باڵایی ئاسمانی ، پاریزگاری کردن لە ئاسمان ی ئیسرائیل و هەروەها هێرش و کۆکردنەوەی زانیاری تاقی دەکرێتەوە .
ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە ، کە سەدان هێرش یان لە سووریا لە دژی ئامانجگەلی ئێرانی کە بە دوات جیگیربوونی سەربازی لەوێن ئەنجام داوە و بارگەلی چەکی پێشکەوتووی هەناردەکراویان بۆ حێزبۆڵلا کردووەتە ئامانج .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە