ئیسرائیل مۆڵگە سەربازیەکانی سەر بە میلیشیاکانی ئێران لە سووریا بۆمباران دەکات
پەیامی کورد ... ئیسرائیل مۆڵگە سەربازیەکانی سەر بە میلیشیاکانی ئێران لە سووریا بۆمباران دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک " چاودێری مافی مرۆڤی سووریا " شەوی ڕابردوو ١٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ سێشەممە لە دوای هێرشی مووشەکی ئیسرائیل ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە مەقەڕرەکانی سەر بە هێزەکانی ڕژیمی سووریا و میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران ڕوویداوە .
بە پێی ئەم راپۆرتە کە بڵاو کراوەتەوە ئیسرائیل لەم هێرشەدا بە سێ مووسەک مۆڵگەکانی سەر بە هێزەکانی ڕژیمی سووریا و میلیشیا سەربازییەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە ناوچەی " تەل قرص لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی حضر لە ناوەندی باکووری القنیطرە ی کردووەتە ئامانج
میدیاکانی سووریا هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر مۆڵگە و بارەگاکانی خۆی و هێزەکانی سەر بە ئێرانی پشتڕاست کردووەتەوە .
دەوڵەتی ئیسرائیل ڕژیمی ئێران بە دژمنی ژمارە یەکی خۆی دەزانێت و بە ووتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی هەر جۆرە هەنگاوێک لە ڕاستای پێشگرتن و بەرگری لە ئەمنییەتی ووڵاتەکەیان لە بەرامبەر ڕژیمی ئێران و گرووپگەلی سەر بە ئەوان رەوا و بە مافی مەشرووع دەزانرێت
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە