ئیسرائیل : ناهێڵین ئێران لە سووریاوە گورزمان لێبدات
پەیامی کورد ... ئیسرائیل : ناهێڵین ئێران لە سووریاوە گورزمان لێبدات .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند : ئێمە ئیزن نادەین ئێران لە سووریاوە بۆ هەنگاونان لە دژی ووڵاتەکەی ئێمە کەڵک وەربگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، گابی ئەشکەنازی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند : ئیسرائیل ئیزنی ئەوە بە ئێرانیان نادات کە لە سووریاوە لە دژی ئیسرائیل هەنگاو بنێن و کەڵک وەربگرن .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە دوای ووتووێژ لەگەل سێرگی لاڤرۆف هاوتا ڕووسیەکەی خۆی لە مۆسکۆ ووتی : ئیسرائیل مافی بەرگری کردنی لە خۆی بە پارێزراو دەزانێت . ئێمە بە ئێرانییەکان ئیزن نادەین کە لە سووریاوە بۆ هەر هەنگاوێک لە دژی ئێمە کەڵک وەربگرن و ئێمە بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی خۆمان لە بەرامبەر ئەوان هەموو هەنگاویکی پیویست ئەنجام دەدەین .
ئیسرائیلییەکان ئامانجی سەرەکی بۆمبارانی سووریا کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەردەوامی هەبووە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەژموونی دوژمنکارانەی ئێران و جێگیر کردنی سەتەلایتەکانی ئەوان لە سنوورەکانی باکووری ووڵاتەکەی خۆی ناو برد .
ئەرتەشی ئێران لە سووریا ئامادەن ، بەڵام هەروا کە لە تاران ئاماژەی پێکراوە ئەوان لە سەر داواکارییەکانی دیمەشق هاوکاری و یارمەتی ڕاوێژکاری سەربازی دەدەنە هێزەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە