ئیسرائیل نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سووریای بۆردوومان كرد

پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سووریای بۆردوومان كرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگەیەکی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا، ئەوەش دوای ئەوە هات کە وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی کرد ئەگەر حکوومەتی سووریا دروزەکان نەپارێزێت، دەستوەردان دەکەن.
ڕۆژی هەینی ٢ی مەی ، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند، "فڕۆکە جەنگییەکان شوێنێکیان لە تەنیشت کۆشکی سەرۆکایەتی بۆردوومان کردووە."
ئیسرائیل هێزە نوێیەکانی سووریا وەکوو هێزی جیهادی دەبینێت و هۆشداری داونەتێ بۆ ئەوەی درووزەکان بپارێزن.
تاوەکوو ئێستا بەرپرسانی دیمەشق هیچ ڕاگەێندراوێکیان لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بڵاو نەكردۆتەوە.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە