ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئەمریکا
ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئەمریکا سەبارەت بە پیتاندنی ٩٠٪ی یۆرانیۆمی ئێران .
دەزگاگەلی هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل زانیاریگەلێکیان لە بەر دەستی ئەمریکا و چەند ووڵاتێکی ئەرووپایی داناوە کە نیشان دەدات ئێران خەریکی ئامادەکردنی تەکنیکی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ە تا ئاستی ٩٠٪ ی .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ماڵپەڕی ئەکسیووس بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئەمریکی ، دزگاگەلی هەوڵگری و زانیاری ئیسرائیل لە ماوەی هەفتەگەلی ئەم دواییە زانیاریگەلێکیان لە بەر دەستی ئەمریکا و چەندین ووڵاتی دیکەی ئەورووپی داناوە کە نیشان دەدات ئێران خەریکی ئامادەکردنی تەکنۆڵۆژیایە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاستی ٩٠٪ .
بە پێی ئەم زانیارییانە کە لە لایەن ئیسرائیل ەوە بە نوێنەرایەتی نووسینگەی سەرۆککۆماری بایدن دراوە ئێران دەتوانێ لە ماوەی چەند هەفتە دەستی بگاتە ئاستێکی باڵا لە پیتاندنی یۆرانیۆم
جێگای ئاماژە و گرینگیدانە کە یۆرانیۆمی پیتێندراوی ٩٠٪ دەتوانرێ بۆ درووستکردنی چەکی ئەتۆمی کەڵکی لێ وەربگیرێت . نووسینگەی سەرۆکوەزیران و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە شی کردنەوە و شرۆڤەی زیاتری ئەم هەواڵە خۆیان بە دوور گرت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە