ئیسرائیل هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... ئیسرائیل هۆشداری دەدات
ئیسرائیل لە پەیامێکی هۆشداریدا ڕایگەیاند : ڕێکەوتن ، پێشگرتن لە ئەتۆمی بوونی ئێران دژوارتر و قورستر دەکات .
هەر سەرمایەگوزارێکی ئاگا و زانا دەزانێت کە سەرمایەگوزاری لە ئێران و ئابووری ئێران ، چ لە ماوەیەکی درێژخایەن و چ لە ماوەیەکی کورتدا ، سەرمایەگوزارییەکی ناعاقڵانەیە .
هاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوە بە هەفتەگەلی کۆتایی ووتووێژەکان لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ڤییەننا ، نەفتالی بێنت ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پێشگرتن لە ئەتۆمی بوونی ئێران و دەستڕاگەیشتنی ئەو ووڵاتە بە چەکی ئەتۆمی دژوارتر و قورستر دەکات .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرەتای دانیشتنی هەفتانەی کابینەکەی ووتی : " گەورەترین هەڕەشە لە دژی ئیسرائیل ، ئێران ە . ئێمە وەکوو دەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ " هەڕەشە " ی ئەتۆمی ئێران بەرپرسیارین و هەرچەندە ئەو شتەی کە لە ووتووێژەکانی ڤییەننا تێپەڕ دەبێت ،لە ژێر چاودێریمان ە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەین ."
ئەو ووتی : " بیروڕای ئێمە بە تەواوی ئاشکرا و ڕوونە ، ڕێکەوتنێک بە پیی دۆخی بە رواڵەتی ئێستای زەرەر و زیان بە تواناییەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم بەرنامە ئەتۆمییە دەگەێنێت . هەر کەسێک کە لەو باوەڕەدایە کە ڕێکەوتن دەبێتە هۆی زیادبوونی سەقامگیری هەڵە دەکەن ، بەڵکوو ئەوە بە شێوەی کاتی پیتاندن بەدوا دەخات بەڵام هەموومان لە ناوچەکە بەهایەکی قورس و لەڕادەبەدەری بۆ دەدەین .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە