ئیسرائیل هێرشه‌كانی ده‌ست پێكرده‌وه
پەیامی کورد ... ئیسرائیل هێرشه‌كانی ده‌ست پێكرده‌وه
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ده‌ستپێكردنی هێرشێكی نوێی سوپای ووڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ڕاگه‌یاند دوای هێوربوونه‌وه‌یه‌كی كاتی كه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بو به‌هۆی ئازادكردنی ئیدان ئه‌لێكسانده‌ری بارمته‌ی ئه‌مریكی-ئیسڕائیلی.
به ووته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، سوپای ئیسرائیل تۆپبارانی به‌رفراوانی ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی له نێویان دا ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری غه‌ززه و ناوچه‌كانی باكووری به‌یت لاحیه ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستیان كردووەته‌وه، به‌هۆی هێرشی تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بینای په‌روه‌رده‌ی نیشته‌جێ بوونی ئاواره‌كان له گه‌ڕه‌كی ده‌راج له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری غه‌ززه، ژنێك كوژراوه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.
ئێواره‌ی دوشه‌ممه ووتەبێژی لیواکانی ئەلقەسام (باڵی سه‌ربازی حەماس) ئازادکردنی ئیدان ئەلێکساندەر، زیندانی ئیسرائیلی کە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکییە راگه‌یاند، بە پشت بەستن بە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان حەماس و ئەمریکا.
ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە