ئیسرائیل هێرشى کردە سەر میلیشیاکانی ئێران لە سووریا!
پەیامی کورد ... ئیسرائیل هێرشى کردە سەر میلیشیاکانی ئێران لە سووریا!
فڕۆکە شەڕکەرەکانى ئیسرائیل، بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە هێرشیان کردە سەر کۆگاى چەک و تەقەمەنى میلشیاکانی سەر بە ئێران لە بەندەرى تەرتووسى سووریا.
سوپاى ئیسرائیل هەینیش چەندین کۆگا و ئەمبارى چەک و تەقەمەنى و کاناڵەکانى هێزەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى لە ناوچەى مەسیافى نزیک حەما تەقاندەوە و نزیکەى ٨ مووشەکى پێوە نان.
هەر لەم بارەوە ڕاگەیاندنەکانى سەر بە ڕژێمى بەشار ئەسەدى سووریا ئەم هێرشانەیان پشتڕاست کردەوە و باسى دەنگى تەقینەوە و مووشەکیان کردووە لە لێوارەکانى جەبلە و تەرتووس و بانیاس.
تەلەڤزیۆنى ئەلعەرەبیەش لەم بارەوە بڵاوى کردەوە شەڕکەڕەکانى ئیسرائیل چەندین کۆگاى کۆمارى ئیسلامییان تەقاندووەتەوە و دیدەبانى مافى مرۆڤى سووریا ش لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوى کردووەتەوە کە ئیسرائیل چەندین مۆڵگەى لە جادەى وادى ئەلعیوون لە ڕۆژئاوا و ئەلسویدا لە باشووڕى ڕۆژهەڵاتى مەسیاف کردووەتە ئامانج و چەندین کەسیش لە هێزە میلیشیا تیرۆریستییەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى بریندار و کوژراون و ژمارەیەکى زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن نێردراون بۆ شوێنى تەقینەوەکان.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە