ئیسرائیل هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین مەحکووم دەکات

پەیامی کورد      ...     ئیسرائیل هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین مەحکووم دەکات .

حکوومەتی ئیسرائیل بەرامبەر هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین کاردانەوەی نیشان دا

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هێرشەکەی ئەمڕۆ سەر لە بەیانی پێنجشەممەی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکراین مەحکووم کرد .

لاپید یائیر وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند : هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین پێشێلکردنی جیددی پڕەنسیپی نێودەوڵەتییە . ئیسرائیل ئەم هێرشە مەحکووم دەکات .

ئەم دیپلۆماتە ئیسرائیلی یە هەروەها ووتی : هێشتا کات بۆ ڕاگرتن و ڕاوەستاندنی تووندووتیژی و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتۆگۆوەکان و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە و ئاڵۆزییەکان بە نێوەندگیری هێزە جیهانییەکانی بوونی هەیە . ئیسرائیل پەیوەندییەکی درێژخایەن و دووروودرێژ قووڵ و باشی لەگەل ڕووسیا و ئۆکراین هەیە . دەیان هەزار ئیسرائیلی لە هەر دوو ووڵات دا ژیان دەکەن سەدان هەزار یەهوودی لە هەر دوو ووڵاتدا بوونیان هەیە ، پاراستینی ئەمنییەتی ئەوان لە سەرەکیترین کارەکانی ئێمەیە .

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە