ئیسرائیل هێرشی کردە سەر میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریا
پەیامی کورد ... ئیسرائیل هێرشی کردە سەر میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریا
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە سووریا بڵاوی کردووەتەوە ئیسرائیل بە سێ مووشەک، هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوە و کۆگاکانی چەکوچۆڵ و تەقەمەنی حیزبۆڵڵای لوبنان.
هاوکات لە هێرشەدا میلیشیاکانی دیکەی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە شاری "دیمەشق" هێرشیان کراوەتە سەر.
ئەو هێرشانە بنکەی ئاسمانی "ئەلمزە و جەبەل قاسیوون" لە "دیمەشق" و ناوچەی "ئەلقەلەموون" لە نێوان "دیمەشق" و "حومسـ"ـی کردووەتە ئامانج.
میدیاکانی ڕێژیمی سووریا باسیان لەوە کردووە کە دەنگی چەند تەقینەوەی بەهێز لە دەورووبەری شاری "دیمەشق" بیستراوە.
میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردووەتەوە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنان ئەو هێرشانەیان ئەنجام داوە.
ڕۆژی سێشەممە ئیسرائیل هێرشی کردبووە سەر شوێنێکی گرووپی حیزبۆڵڵا لە لوبنان و شوێنێکی دیکەی میلیشیاکانی گرێدراو بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە "قۆنەیتەرە".
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو چڕ کردووەتەوە.
پێشتر چەندین جار بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە بوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانمان ڕێگەپێدراو نییە.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە