ئیسرائیل هەموو پەروازە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی خۆی هەڵوەشاندەوە

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل هەموو پەروازە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی خۆی هەڵوەشاندەوە .

ووڵاتی ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا هەموو پەروازەکانی خۆی هەڵوەشاندەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس پرێس ئیسرائیل ڕایگەیاند بە مەبەستی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا و بڕینی شێوازی زنجیرەیی نوێی کۆرۆنا هەموو فڕینە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی خۆی بۆ ماوەی یەک هەفتە هەڵوەشاندەوە . ئەم قەدەغەیە بریتی لە بەرپرسانی پزیشکی ، یاسایی ، ئاگرکوژێنەوە و یا خود ڕاگواستنی مردووان نابێت . ئیسرائیل لە ئێستادا لە سێهەمین دەورەی کەرەنتینەیی کۆرۆنای خۆیدایە . وەزارەتی تەندرووستی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو جۆری نوێ و پەرەسەندووی کۆرۆنا ی کە سەرچاوەکەی لە لۆسەنجلێسی ئەمریکا بووە ، دۆزیوەتەوە .

جێگای ئاماژەدانە جۆری بەریتانیایی و ئەفریقیای باشووری کۆرۆنا ڤیرووس لە ئیسرائیل بینراوە .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە