ئیسرائیل هەواڵ لە کوژرانی هەموو فەرماندە بالاکانی " جیهادی ئیسلامی " لە غەززە دەدات .
پەیامی کورد ... ئیسرائیل هەواڵ لە کوژرانی هەموو فەرماندە بالاکانی " جیهادی ئیسلامی " لە غەززە دەدات .
ئەرتەشی ئیسرائیل ، دوێنێ هەواڵی لە لەناوبردنی فەرماندە باڵاکانی جیهادی ئیسلامی لە دوای کوژرانی خالد مەنسوورە ، فەرماندەی ناوجەی باشووری جیهادی ئیسلامی لە ناوخۆی خاڵی غەززە وە دا .
ئاویخای ئەدرەعی ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : مەنسوور لە ئۆپراسیۆنێکی باش و هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرائیل و " شین بت " دەزگای ئەمنییەتی ناوخۆیی " لە ناوچەی ڕەفح کوژرا .
جیهادی ئیسلامی یش کوژرانی مەنسوور ، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی شاخەی سەربازی خۆی لە هێرشی ئاسمانی شەوی شەممەی شاری رەفح پشتڕاست کردەوە
ئەرتەشی ئیسرائیل هەروەها رایگەیاند نزیکەی ٢٠ کەس لە ئەندامانی جیهادی ئیسلامی لە کەرانەی باختەری دەست بەسەر کردووە .
لە هیرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٧ کەس لەوانەش تەیسیر جەعبەری لە فەرماندە بالاکانی جیهادی ئیسلامی لە غەززە کوژران .
ئاڤیۆ کووخاوی سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو ووڵاتەکەی گورزێکی زۆر کوشندە لە جیهادی ئیسلامی لە غەززە دەدات .
کووخاوی لە کاتی سەردانی لە فەرماندەیی ناوچەی سەربازی باشووری ئەو ووڵاتە لە ئاماژەیەک بە ئۆپراسیۆنی سەربازی کە ئەرتەسی ئیسرائیل دەستی پێکرد ووتی : " جیهادی ئیسلامی لە بەرامبەر بەدواداچوونەدا بوو و ئێستاش کراوەتە ئامانج .
ووتەبیژی ئەرتەشی ئیسرائیل هەروەها لە پەیامێکی تویتەریدا ووتی : پلانگەلێکی جیاوازمان لە بەردەستدایە و بە هیچ ڕێکخراوێک لێرەدا ، لە باکوور یا خود لە کەرانەی باختەری ئیزن نادەین زەرەر و زیان بە حۆکمرانی ووڵاتی ئیسرائیل بگەێنێت .
هەروەها ئەدرەعی نووسی : کاتی وولامدانەوە هاتووە و وولامی ئێمە وولامێکی ڕوونە کە لە هەنگاوی یەکەمدا ، پێشگرتن لە هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی خراپەکارانەیە و لە هەنگاوی دووهەمیش لێدانی گورزێکی کوشندە لە جیهادی ئیسلامی یە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە