ئیسرائیل هەڕەشەى گواستنەوە گۆڕەپانى شەڕ بۆ ناو خاکى ئێران دەکات
پەیامی کورد ... ئیسرائیل هەڕەشەى گواستنەوە گۆڕەپانى شەڕ بۆ ناو خاکى ئێران دەکات
یائیر لاپید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌ڕە‌شه‌ی ئەوەى کردووە که ئه‌گه‌ر کۆمارى ئیسلامى هه‌نگاو دژی ووڵاته‌که‌ی بگرێته‌به‌ر و ململانێکان به‌ره‌و سنووره‌کانی ئیسرائیل بکێشێت، ئەوە ته‌ل ئه‌ڤیڤ یش گۆڕە‌پانی شه‌ڕەکە ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو خاکی ئێران.
لاپید له وتووێژێکی تایبەتى لەگەڵ ئۆرشەلیم پۆست بەم شێوەیە قسەى کردووە: ئەگەر دەوڵەتە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى بگەنه ڕێککەوتنێکی نوێ، ئەوە ئەو ڕێککەوتنه ئیسرائیل ناگرێتەوە.
ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی و دامەزراوەکانی دیکەی توێژینەوە و چاودێری، ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمارى ئیسلامى گەیشتووەتە "ئاست"ـی توانای خۆی بۆ درووست‌کردنی بۆمبی ئەتۆمی".
ئێمە هەرچی پێویست بێت دەیکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کۆمارى ئیسلامى نەبێتە دەسەڵاتێکی ئەتۆمی. ئێمە بە جیهانمان ڕاگەیاندووە کە چیتر ئامادە نین بەردەوام بین لەم دۆخە.
ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌کان شه‌ڕ له‌سه‌ر سنووره‌کانی ئیسرائیل بکه‌ن، ئه‌وە گۆڕە‌پانی شه‌ڕ له‌ناو سنووره‌کانیاندا ده‌بینن به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خۆیان له شه‌ڕ به‌دوور بگرن، ئیسرائیلیش ده‌یکات. دوور دەکەوێتەوە.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە