ئیسرائیل هەڕەشەی کشانەوەی لە ئەمریکا دەکات

پەیامی کورد     ...   ئیسرائیل هەڕەشەی کشانەوەی لە ئەمریکا دەکات

ئیسرائیل  :  لە ئەگەری گەڕانەوەی بایدن بۆ سەر بەرنامەکەی بەرجام ، لەگەل ئەمریکا نابین

ئیسرائیل لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ئەگەر دەوڵەتی جۆ بایدن بیەوێت بگەڕێتەوە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی لەگەل تاران ، ئەوە تەلئەڤیڤ لەم بوارەدا لەگەڵ سیاسەتی واشینتۆن هاوڕا نابێت و دەکشێتەوە .

گیلعاد ئەردان ، باڵیۆزی حکوومەتی ئیسرائیل لە ئەمریکا لە ووتووێژ لەگەڵ ڕادیۆی ئەرتەشی ئیسرائیل دا جگە لە ئاماژەدان بە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران ووتی : ئەگەر دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان بیەوێت بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتننامەکە ، ئێمە توانای ئەوەمان نییە ببینە بەشێک لەم داهێنانە و دەکشێینەوە .

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا هەروەها ووتی : ئەگەر واشینتۆن بگەڕێتەوە سەر بەرجام هەموو هەڕەم و دەستەکە نفووزییەکانی خۆی لە دەست دەدات و ئێرانییەکان هیچ ئاواتێکیان بۆ ووتووێژی نوێ نابێت .

هەروەها وەکوو نووسراوێکی دۆکتۆر بۆ بایدن ڕایانگەیاند : گەمارۆوەکان زیاتر بکە تاکوو ئێران ووتووێژەکانی دەست پێبکات .

تەنیا چارەسەر گەمارۆگەلی فەلەجکەر و زیادکردنی گەمارۆوە نوێیەکان هاوکات لەگەڵ هەڕەشەیەکی سەربازی کاریگەر و پڕبەها کە ئێران لێی بترسێت لەوانەیە ئێران ناچار بکات بێتە سەر مێزی ووتووێژی ڕاستەقینە لەگەڵ ووڵاتانی ڕۆژئاوایی دا .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە