ئیسرائیل : واشینتۆن هیچ کات هێرش ناکاتە سەر ئێران ، بۆیە ئێمە دەبی بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەستبەکار بین

پەیامی کورد     ...     ئیسرائیل  :  واشینتۆن هیچ کات هێرش ناکاتە سەر ئێران ، بۆیە ئێمە دەبی بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەستبەکار بین .

زاخی هانگبی وەزیری کاروباری ساخت و سازی شارۆچکەگەلی ئیسرائیلی ڕایگەیاند واشینتۆن هیچ کات هێرش ناکاتە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئارتی ، هانگبی بە ئاماژەدان بەم بابەتە ووتی : ئیسرائیل دەبی دیاری بکات کە ئایا ئێران ی ئەتۆمی قەبووڵ دەکات یا خود نا .

ئەو بە ئاماژەدانە بە وەی کە ئیسرائیل دەبێ بڕیار بدات کە ئایا هێرشێکی لەم شێوەیە بە تاینایی دەتوانێت ئەنجام بدات یا ئەوەی کە ئەتۆمی بوونی ئێران قەبووڵ بکات و پی ڕازی ببێت ، لە بەردەوامی دا ووتی : ئەمریکا هیچ کات هێرش ناکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران .

ئەم وەزیر ە ئیسرائیلییە بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیسرائیل دەبێ بڕیار بدات کە ئایا ئێران ێکی ئەتۆمی قەبووڵ دەکات ، جەختی کردەوە ئیسرائیل دەبێ بۆ چارەسەر کردنی ئەم مەترسییە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستبەکار ببێت .

ئەو لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک دەربارەی ئەوەی کە تێڕوانینی داهاتووی لەمبارەوەیەوە چۆنە ووتی : ئەگەری ئەوە هەیە کە لە داهاتوودا بژاردەیەک جگە لە هێرشی سەربازی و نیزامی بۆ سەر ئێران بوونی نەبێت . هیوادارم ڕابەرانی ئێمە لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم گرفتە ، ئێران ێکی ئەتۆمی قەبووڵ نەکەن .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە