ئیسرائیل و ئاڵمانیا پێداگرییان لە دەست پێڕانەگەیشتنى کۆمارى ئیسلامى بە چەکى ئەتۆمی دووبارە کردەوە

پەیامی کورد     ...  ئیسرائیل و ئاڵمانیا پێداگرییان لە دەست پێڕانەگەیشتنى کۆمارى ئیسلامى بە چەکى ئەتۆمی دووبارە کردەوە

"تایمزی ئیسرائیل" ی بڵاوى کردەوە کە ئەگێلا مێرکڵ ڕاوێژکارى باڵاى ئاڵمانیا گەیشتووەتە ئیسرائیل و لەگەڵ نەفتالى بێنت سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل کۆ بووەوە.

نەفتالى بێنت ڕایگەیاند : ئێمە خوازیارى ئەوەین کە ئێران هیچ توانایەکى ئەتۆمى نەبێت . بەرپرسیارییەتى ئیسرائیل دڵنیابوونە لە دەست پێڕانەگەیشتنى کۆمارى ئیسلامى بە چەکى ئەتۆمى.

هەروەها ئەنگێلا مێرکڵ ڕایگەیاند : ئاسایشى ئیسرائیل بۆ هەموو دەوڵەتمەدارنی ئاڵمانیا گرینگە. تێڕوانینى ئاڵمانیا لە پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل، ڕووی لە داهاتووە.
نابێت ڕێگە بدرێت هیچ شتێک ئاسایشى ئیسرائیل و ناوچەکە و دونیا بخاتە مەترسییەوە.


ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە