ئیسرائیل و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سیستەمی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هاوبەش درووست دەکەن

پەیامی کورد     ...   ئیسرائیل و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سیستەمی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هاوبەش درووست دەکەن .
پیشەسازی بۆشایی گەری ئیسرائیل هەواڵ لە هاوکاری خۆی لەگەل کۆمپانیایەکی دەوڵەتی بۆ درووستکردنی سیستەمێکی پێشکەوتووی بەرگری دەدات .
پیشەسازی بۆشایی گەری ئیسرائیل کۆمپانیایەکی دەوڵەتی و لە بەرهەم هێنارنی سەرەکی فڕۆکەگەلی شەڕکەر ، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمی بەرگری لەو ووڵاتەیە .
ڕێکخراوی پیشەسازی بۆشایی گەری ئیسرائیل  (IAI) هەواڵ لە درووستکردنی سیستەمێکی بەرگری پێشکەوتوو لە بەرامبەر هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان ، بە هاوکاری کۆمپانیایەکی دەوڵەتی بەرهەم هێنانی چەکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە ناوی (EDGE) دەدات .
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، کۆمپانیای دەوڵەتی پیشەسازی بۆشایی گەری ئیسرائیل کە یەکێک لە بەرهەم هێنەرانی سەرەکی کەلوپەلی بەرگری لەو ووڵاتەیە ، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ئەم مانگە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ئەم دوو کۆمپانیایە سیستەمێکی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان " سازگار لەگەڵ پێداویستییەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بە قازانجی بەرفراوانەوە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و دوورتریش " درووست دەکەن .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە