ئیسرائیل و ئیمارات ڕێکەوتننامەی تیجارەتی ئازادیان پێکەوە واژوو کرد

پەیامی کورد    ...    ئیسرائیل و ئیمارات ڕێکەوتننامەی تیجارەتی ئازادیان پێکەوە واژوو کرد

ئیمارات و ئیسرائیل دوێنێ هەینی لە دوای ٥ مانگ گفتووگۆوەوە پێکەوە ڕێکەوتننامەی تیجارەتی ئازدیان واژوو کرد .

ئەم ڕێکەوتننامە بە پێی ووتەی " ثانی بن ئەحمەد زیوودی ، وەزیری ڕاوێژکاری ئیمارات لە تیجارەتی دەرەوە بریتی لە بەشگەلی جۆراوجۆر وەکوو تەکنۆڵۆژیا ، کشت و کاڵ و ووزەگەلی نوێ دەبێت .

ئەم ڕێکەوتنە هەروەها بابەتگەلی پەیوەندیدار بە تیجارەتی کاڵا لەوانەش گۆمروک ، تئجارەت ، خزمەتگوزاری ، تیجارەتی ئێلێکترۆنیک و پاڵپشتی لە مافی مۆڵکداری لە خۆ دەگرێت .

نەفتالی بێنت ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یش لەمبارەیەوە ووتی کە ئەمە ساتێکی گرینگ لە پەیوەندی ئیسرائیل و ئیمارات ە . پەیوەندییەکی باش کە پێشتر لە نێوان ئێمەدا دەستی پێکردووە ، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەیەکی تیجارەی ئازاد بەهێزتر دەبێت

وەزیری ئابووری و پیشەسازی ئیسرائیل یش ووتی کە لە کاتی واژووکردنی ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان هەر دوو لایەن ، کار لە سەر درووستکردنی پەیوەندییەکی بەهیزی ئابووری و تیجاری لە حاڵی ئەنجام بوو .

جێگای ئاماژەدانە کە ئاڵووگۆڕی بازرگانی و تیجاری لە نێوان ئیمارات و ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ بەرزبوونەوەیەکی بەهێز هاوکات بووە و لە ١٤ی مانگی ڕابردوو لە کاتی ڕاگەیاندنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی دوو لایەن گەیشتووەتە ١.٢ میلیارد دۆلار .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە