ئیسرائیل و ئەمریکا هاوکاری ستراتیژیکی بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕێک دەخەن
نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چاوپێکەوتنی لەگەل سەرۆککۆماری ئەمریکا جۆ بایدن ی بە گەرم و کاریگەر ناو برد و هەموو ئامانجە بەرنامە داڕێژراوەکان جێبەجێ کرا .
بە پێی راپۆرتێک بێنت پێش فڕین بەرەو ئیسرائیل لە دوای یەکەمین دیداری لە واشینتۆن ووتی : : ئێمە لە دوای چاوپێکەوتنی کاری سەرکەوتووانەی لە واشینتۆن دەڕگەڕێینەوە ووڵات . ئامانجی سەرەکی سەفەرەکە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆککۆمار بایدن بووە . چاوپێکەوتنێکی زۆر گەرم و کاریگەر بوو . لە نێوان سەرۆککۆمار بایدن و من پەیوەندی کەسی و ڕاستەوخۆ ئەنجام درا . پەیوەندی لە سەر بنەمای متمانەیە .
سەرۆکی دەوڵەتی ئیسرائیل ووتی کە هەموو ئامانجە بەرنامەداڕێژراوەکان و تەنانەت زیاتر لەوە دەستەبەر کراوە .
ئەو هەروەها ووتی : ئێمە هاوکاری ستراتژیکی مان لەگەڵ ئەمریکییەکان دا لە ڕاستای ڕاگرتنی پێشبڕکێی ئەتۆمی ئێران درووست کردووە . ئێمە هەنگاوێکی گرینگ لە تەجهیز کردنی ئیسرائیل و توانمەندکردنی هێزی ووڵات هەڵگرت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە