ئیسرائیل و بەریتانیا ڕێگا نادەنە ئێران دەستی بگاتە چەکی ئەتۆمی 

پەیامی کورد    ...   ئیسرائیل و بەریتانیا ڕێگا نادەنە ئێران دەستی بگاتە چەکی ئەتۆمی 

 به پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی نەشناڵ ی بەریتانیا بۆریس جانسن سەرۆکوەزیرانی دەست لە کارکشاوی بەریتانیا و یائیر لاپید سەرۆکوەزیری نوێی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا جەختیان لەوە کردەوە: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێتە کۆماری ئیسلامی بگاتە چەکی ئەتۆمی. 

بۆریس جانسن، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوی بەریتانیا  و یائیر لاپید، سەرۆکی نوێ ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە لە گفتۆگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە ڕێگە نادەنە کۆماری ئیسلامی بگاتە چەکی ئەتۆمی. 

بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەمان ڕۆژ سێشەممە ڕایگەیاندبوو؛ ئیسرائیل بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ لێکگەیشتنی ئەتۆمی ئێران نییە و توانای ئەوەی هەیە کە خەسارێکی یەکجار زۆر بە دام و دەزگاکانی ئەتۆمی ئێران بگەینێت و پەکی بخات. 

گانتس جەختی کردووەتەوە بەرنامەی ئەتۆمی و گەڕانەوە بۆ گرێبەستی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ تەنیا کات کوشتنە لە پێناو گەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی. 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە