ئیسرائیل و عەرەبستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەڕەشە ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامى و ناوچەکە ڕێک دەکەون
پەیامی کورد ... ئیسرائیل و عەرەبستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەڕەشە ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامى و ناوچەکە ڕێک دەکەون
جۆ بایدن سەرۆککۆمارى ئەمریکا سەبارەت بە سەفەرەکەى خۆى بۆ ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەتایبەت عەرەبستان و ئیمارات و ئیسرائیل و عێراق کە بڕیارە ئەنجامى بدات، ڕایگەیاندە کە بڕیار وایە ئیسرائیل ڕازى بێت بە هەندێک ڕێککەوتنى نوێى ئەمنى لەگەڵ عەرەبستانى سەعوودی و میسر لەسەر گەرووى (تەنگە) تیران و پاراستنى ئەم گەرووە بداتە عەرەبستان.
بە پێى ئەو ڕێککەوتنە کە بە زوویی ڕادەگەیێندرێت، ئیسرائیل ڕازى دەبێت کە هێزەکانى خۆى بکێشێتەوە بۆ شوێنێکى دیاریکراو و چەند کیلۆمەتر دوورتر لە میسر، لە بەرامبەردا عەرەبستانى سەعوودی ڕێگەى ئاسمانى بە ئیسرائیل دەدات تا ئاسمانەکەى بەکار بهێنێت بۆ گەشتە سەربازى و مەدەنییە ئاسمانییەکانى، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا ئیسرائیل تەنیا دەتوانێت ئاسمانى ئیماراتى عەرەبی و بەحرەین بەکار بهێنێت.
لەو کاتەوەى کە ئیسرائیل و میسر لە ساڵى ١٩٧٩ ڕێککەوتننامەى ئاشتییان واژوو کردووە، هێزەکانیان لە بەردەم گەرووى دەریاى سوور کە تاقە شوێنى تێپەڕینى کەشتییەکانى ئەو ناوچەیەیە، نیشتەجێن و تیران لە دواى شەڕە شەش ڕۆژەى ١٩٦٧ بە دەست ئیسرائیل و میسر بووە. سەرەتا عەرەبستان کۆنتڕۆڵى ئەم دوورگەیەى لە دەیەى ١٩٥٠ دایە دەست میسر و میسریش لەم ساڵانەى دوایی ڕازى بوو بە گەڕاندنەوەیان. ئیسرائیلیش لە ساڵى ٢٠١٦ ڕازى بوو کە ئەم گەڕاندنەوەیە ئەنجام بدرێت، بەڵام ڕێککەوتن و جێگۆڕکێ ئەمنییەکە ئەنجام نەدرا تا ئەوەى کە لە مانگلا ڕابردوو و بۆ یەکەم جار (Axios) ڕایگەیاند کە دەوڵەتى بایدن هەوڵى ئەنجامدانى ڕێککەوتنى نێوان هەردوولاى داوى.
هیچ گفتوگۆیەکى گشتى لە نێوان ئیسرائیل و بەرپرسانى سعودیە بۆ ئەم ڕێککەوتنە نەخراوەتە کارى بەرنامەوە، بەڵام بایدن وەک دەستکەوتێک بۆ دەوڵەتەکەى خۆى لە سەفەرەکەى بۆ ناوچەکە، ئەگەرى ئەوە دەکرێت لە بەیتولموقەدەس یا ڕیاز بێت، ڕایبگەیێنێت. شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیرى کاروبارى دەرەوەى عەرەبستانى سەعوودی سەرەڕاى ڕەتکردنەوەى ئەم گفتوگۆیە، ڕایگەیاند کە پەیوەندییە دیپلۆماتیکەکانى خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل هێندەش خێرا نین. بن فەرحان ئەم حەفتەیە لە کۆمەڵەى جیهانى ئابوورى لە داڤووس ووتى: ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان و دەستەبەرکردنى ئاشتین لەگەڵ ئیسرائیل و فەلەستین.
هەروەها، یاییر لاپید، وەزیرى کارەبارى دەرەوەى ئیسرائیل لە گفتوگۆیەک کە بڕیار وایە ئەمڕۆ هەینى بڵاو بێتەوە بە (Jerusalem Post)ى ووتووە کە ئاسایی کردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ عەرەبستانى سەعوودییە، "بە هەنگاوى بچووک خەریکى جێبەجێکردنە".
ئانتۆنى بلینکن، وەزیرى کارەبارى دەرەوەى ئەمریکاش بە گۆڤارى (فارین ئیفێرز"ى گوتووە: عەرەبستانى سەعوودییە هاوبەشێکى گرینگى ئێمەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دەمارگرژى و هزرى تووندوتیژى لە ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەى چاڵێنجە شەڕەنگێزییەکانى کۆمارى ئیسلامى و هیواداریشین کە ئەم ڕەوتى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییانە بەردەوامى پێ بدەین و ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى ئیسرائیل و ووڵاتانى ناوچەکە و دراوسێکانى بەردەوام و بەهێزتر بێت.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە