ئیسرائیل : ٢ کەسی سەر بە سوپای قودس مان گرتووە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل : ٢ کەسی سەر بە سوپای قودس مان گرتووە
ڕۆژی دووشەممە ، دەزگای زانیاری و ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل "شاباک" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ٢ کە سی فەلەستینی کە لەگەڵ سوپای قودسی پاسداران بۆ بەڕێوەبردنی کاری تێرۆریستی لە پەیوەندیدا بوون، دەست بەسەر کراون.
"یووسف مەنسوور و مورسێل مەنسوور"، خەڵکی فەلەستین کە لەگەڵ دوو ئەندامی سوپای قودسی ئێران، بۆ بەڕێوەبردنی کاری تێرۆریستی لە پەیوەندیدا بوون، دەست بەسەر کراون.
ناوی ئەو دوو ئەندامەی سوپای قودس، "موحەممەد ڕادوان ناسراو بە موحەممەد بەشیر و هێدا مەحانە"ن.
ئەو دوو کەسەی سەر بە سوپای قودس، لە لقی فەلەستینی سپا بە فەرماندەیی سەعید ئیزەدی، چالاکی دەکەن و بەرپرسایەتی هاوکارییان لەگەڵ گرووپە تێرۆریستییە فەلەستینییەکان لە ئەستۆیە.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە