ئیسرائیل پلانێکی سەیر سەبارەت بە ڕووسەکان پەسەند دەکات
پەیامی کورد ... ئیسرائیل پلانێکی سەیر سەبارەت بە ڕووسەکان پەسەند دەکات
ئیسرائیل پلانێکی بۆ وەرگرتنی مانگانە ٦ هەزار پەنابەری ڕووسی لەو ووڵاتە پەسەند کرد .
کابینەی ئیسرائیل خەریکی داڕشتنی بەرنامەیەکە بۆ وەرگرتن و پێشوازی کردن لە هەزاران یەهوودی ڕووسی کە لە دوای ڕاگەیاندنی بەسیجی گشتی لە ڕووسیا لەم ووڵاتە دەردەچن .
بە پێی ڕاپۆرتی العربی الجدید کەناڵی ١١ی ئیسرائیلی کە کەناڵێکی فەرمییە جەختی کردەوە کە باننا تێمانۆ شەتا " وەزیری کاروباری پەنابەرانی ئیسرائیل ، لەم دواییانە لە دانیشتنێک توانمەندی تەکنیکی پێویستی بۆ وەرگرتنی ئەم ژمارە لە یەهوودییانی ڕووسی خستە بەرباس و پێداچوونەوە .
لەم دانیشتنەدا پەسەند کراوە کە شایەستەیی کەسەکان بۆ پەنابەری هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و دواتر ڤیزای چوونیان بۆ ئیسرائیل دەربکرێت .
لە بەرامبەردا ئایلیت شاکد وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل جەختی کردەوە کە پێویستە متمانە لە یەهوودی بوونی داواکاران بە جیددییەتەوە ئەنجام بدرێت .
هەڵسەنگاندنگەلی وەزارەتی کاروباری پەنابەرانی ئیسرائیل نیشان دەدات کە لە ماوەی ٦ مانگی داهاتوودا مانگانە ٦ هەزار یەهوودی ڕووسی دەگەنە ئیسرائیل و ڕێکەوتن کراوە کە ئاژانسی یەهوودی ڕێڕەوگەلیکی تایبەتی بۆ تێپەڕبوونی ئەوان بۆ فینلەندا و ئازەربایجان بەم بۆنەیەوە ئامادەکاری بکەن .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار یەهوودی لە ڕووسیا دەژین و سەرۆکی ئاژانسی یەهوودی جیهانی ش جەختی کردەوە کە وەرگرتنی ئەم ژمارە لە یەهوودییان بۆ ئیسرائیل ٨٦٠ میلیۆن دۆلار تێچووی دەبێت
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە