ئیسرائیل پڕۆژە سەربازییە ناوچەییەکەى دژ بە کۆمارى ئیسلامى پشتڕاست کردەوە

پەیامی کورد    ...   ئیسرائیل پڕۆژە سەربازییە ناوچەییەکەى دژ بە کۆمارى ئیسلامى پشتڕاست کردەوە

گانتس وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل لە بریفینگێک بۆ یاسادانەرانى ئیسرائیلى ووتى کە ئەندامانى ئەم داهێنانە نوێیە بە ناوى "یەکیتى بەرگری ئاسمانى ڕۆژهەڵاتى ناڤین"  لەگەڵ یەکترى و لەگەڵ ئەمریکا دژ بە مووشەک و ڕاکێت و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانى کۆمارى ئیسلامى کار دەکەن.
 گانتس ووتى: ئەم بەرنامەیە لە ئێستاوە لە کاردایە و بوارى پووچەڵکردنەوەى هەوڵەکانى کۆمارى ئیسلامى بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و ووڵاتانى دیکە فەراهەم دەکات.
 فەرماندەى هێزى ئاسمانى ئیمارات لە ڕاهێنانى هێزە ئاسمانییەکان بە سەرۆکایەتى ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەرى ساڵى ڕابردوو بەشدارى کرد کە ئەمەش نیشاندەرى گەشەى پەیوەندییەکانى نێوان سوپاى ئەم دوو ووڵاتە بوو.
 ئیسرائیل هاوبەندی سەربازی لە بەحرەین داناوە کە بەشێک لە مەرام و ئامانجى ئەم کارە ناوچەییە جیاییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دزی دەریاییە!
 


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە