ئیسرائیل پێشنیاری ئاگربەستی حەماسی ڕەتکردەوە؛ ئاڵۆزییەکان لە غەززە بەردەوامن

پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل پێشنیاری ئاگربەستی حەماسی ڕەتکردەوە؛ ئاڵۆزییەکان لە غەززە بەردەوامن

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئیسرائیل پێشنیارێکی نوێی ئاگربەستی ڕەت کردووەتەوە کە لەلایەن گرووپی تیرۆریستی حەماسەوە پێشکەش کراوە.

ئەو بەرپرسە بە ڕەتكردنەوەی ئیدیعای حەماس لەسەر بنەمای هەماهەنگی ئەو پێشنیارە لەگەڵ پلانی ستیڤ ویتكاف، نێردەی تایبەتی حکوومەتی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە: حەماس هیچ خواستێکی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە نییە.

پێشتر ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی نزیک لە حەماس ڕایگەیاندووە، ئەو گرووپە بە پێشنیاری ویتکاف بۆ ڕاگرتنی ئاگربەست بۆ ماوەی ٧٠ ڕۆژ و ئازادکردنی ١٠ بارمتەی ئیسرائیلی و کشانەوەی سنوورداری هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە ڕازی بوون.
 


ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە