ئیسرائیل پێشنیارێکی گرینگ ئاراستەی ئەمریکا دەکات بەرامبەر بە پێشگرتن لە ئێران ی ئەتۆمی
پەیامی کورد ... ئیسرائیل پێشنیارێکی گرینگ ئاراستەی ئەمریکا دەکات بەرامبەر بە پێشگرتن لە ئێران ی ئەتۆمی
نەفتالی بێنت، بەنیازە لە یەکەمین دانیشتنی خۆیدا لەگەڵ جۆبایدن ، گەڵاڵەی پێشنیاری دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لە دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی ڕادەستی ئەمریکا بکات .
بەپێی راپۆرتێک لە جارۆزالم پۆست” نەفتالی بێنت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ لە نێوان دانیشتنێکی بەرپرسانی دەوڵەتەکەیدا ڕایگەیاند کە ئێمە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا گەڵاڵەیەکی زۆر باشمان بۆ پێشگرتن لە ڕێژیمی ئێران لەهەمبەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دەستێوردانەکانی ئەو ڕیژیمە لە ناوچەکەدا ئامادەکردووە بە خێراترین کات ئەو گەڵاڵەیە دەدەین بە ئەمریکا و لە کارێکی هاوبەشدا پێش لە سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران دەگرین.
نەفتالی بێنت، هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران زۆر بە خێرایی سەرقاڵی بەرهەمهێنان و پیتاندنی یۆرانیۆمە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەردەوامە لە دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕییەکانی لە ناوچەکەدا، هەربۆیە کاتی ئەوە هاتووە کە پێش بەو ڕێژیمە تیرۆریستە بگیردرێ.
ناوبراو لە درێژەدا ووتی: من کاتێک کە چاوم بە جۆ بایدن بکەوێ پێی دەڵێم کە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی زۆر مەترسیدارە و نابێ ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە