ئیسرائیل پێشوازی لە هەندێک بڕیاری و پێشنیازی ئاڵمانیا سەبارەت بە ئێران دەکات

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل پێشوازی لە هەندێک بڕیاری و پێشنیازی ئاڵمانیا سەبارەت بە ئێران دەکات

ئیسرائیل لە هەوڵەکانی ئاڵمانیا بۆ زیاد کردنی بە بەرنامە مووشەکییەکانی ئێران لە پڕۆگرامی بەرجام پێشوازی دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ، باڵیۆزی ئیسرائیل لە بەرلین ڕایگەیاند : ئیسرائیل لە هەوڵەکانی ئاڵمانیا بۆ زاید کردنی چالاکییە مووشەکی ، بابەتگەلی مافی مرۆڤ و هەورەها هەنگاوەکانی ئێران لە ناوچەکە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ پالپشتی دەکات . ئاڵمانیا چەند ڕۆژ پێش داواکاری زایدبوونی ئەم بابەتانە بوو بۆ سەر بەرنامەی بەرجام کە لەگەڵ ناڕەزایەتی بەرپرسانی ئێرانی بەرەوڕوو بووەتەوە .

جێرێمی ئیزاکهۆرف باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئاڵمانیا ووتی : هەنگاوی نوێی هایکۆ ماس وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لە ڕاستای هاوشێوە کردنی ناوەڕۆکی بەرجام لەگەڵ تەشکیل کردنی دەوڵەتی نوێ لە ئەمریکا جووڵەیەک لە ڕێگای درووستە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی بایدن سیگناڵگەلێکیان ناردووە کە بەو پێی یە ئەگەر ئێران پابەندی پەیمان و ڕێکەوتنەکانی خۆی لە بەرجام بێت واسینتۆن یش دەگەڕێتەوە سەر ئەم ڕێکەوتننامەیە .

ماس لە ووتووێژ لەگەڵ گۆڤاری شپیگل ی ئاڵمانی ڕایگەیاندبوو بەرجام کە لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی پێشگیری کرد و دواتر دۆناڵد ترامپ ئەمریکای لێ بەدەرهێنا دەبێ چاوپێداخشانەوەی بۆ بکرێت . ڕۆژئاوا بە تووندی بە دوای زیادکردنی بابەتگەلێکی نوێن بۆ سەر ئەم ڕێکەوتننامەیە .


ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە