ئیسرائیل ڕایگەیاند وەزیری بەحرەین بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەو ووڵاتە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل ڕایگەیاند وەزیری بەحرەین بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەو ووڵاتە
غابی ئه‌شكنازی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند، عه‌بدۆله‌تیف زیانی هاوتا به‌حره‌ینیه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌سه‌ردانێكی پێشتر راگه‌ێندراو سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات.
غابی ئه‌شكنازی ڕایگەیاند : عه‌بدۆله‌تیف زیانی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات و چه‌ندین بابه‌تی گرینگ له‌نێوان هه‌ردوولا تاوتوێده‌كرێت.
به‌پێی میدیاكانی ئیسرائیل ، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین به‌یه‌كه‌م سه‌ردان بۆ ئیسرائیل داده‌نرێت.
ئه‌و سه‌ردانه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی كنێسێتی ئیسرائیلی بۆ ڕێكه‌وتن و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌حره‌ین، كه بێنیامین ناتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به "هۆكاری سه‌ره‌كی ئابووری" ناوی برد .
ئیسرائیل و به‌حره‌ین له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تی كۆشكی سپی‌دا له ١٥ی (ئه‌یلول/٩)ی ئه‌مساڵ به‌یاننامه‌ی ئاشتی، هاوكاری و په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و دۆستانه‌ی بۆنیاتنه‌ریان واژوو كرد.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە