ئیسرائیل ڕەوەندی بە شارەک کردن و جێی نیشتەجێبوونی فڕۆکەخانەی قودس ی دەست پێکرد
پەیامی کورد ... ئیسرائیل ڕەوەندی بە شارەک کردن و جێی نیشتەجێبوونی فڕۆکەخانەی قودس ی دەست پێکرد
بە بڕیاری کۆمیسیۆنی ناوچەیی ئیسرائیل بۆ قەبووڵ کردنی پیلانی وەزارەتی نیشتەجێ بوونی ئیسرائیل بە مەبەستی درووست کردنی شارەکێک کە ٩ هەزار یەکەی نیشتەجێ بوون لە خۆ دەگرێت ، ئیسرائیل ئەوەی کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قودس بە جێ ماوە لە ناوی دەبات
بە پێی ڕاپۆرتێک لە قودس ی عەرەبی ، تا ساڵی ١٩٦٧ " کەوتنی کەرانەی باختەری بە دەستی ئیسرائیل " و پێش ئەوەی کە ئیسرائیل دەستی بەسەردا بگرێت و ئەو شوێنە وەکوو فڕۆکەخانەیەکی بچووک بۆ سەفەرگەلی ناوخۆیی هاوشێوە بکات ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قودس تەنیا فڕۆکەخانەی کەرانەی باختەری بوو تا ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دا ئەوێ داخرا .
خەلیل ئەلتەفەکجی ، کارناسی داڕشتنی نەخشە ، لە دامەزراوەی توێژینەوەکانی قودس ووتی : " ئیسرائیل بە دوای درووست کردنی شارەک گەلی نوێیە کە بەشێکی گەورەی ئەوێ لە فڕۆکەخانەی قودس یا هەمان فڕۆکەخانەی قەلەندیا یە .
ئەو هەروەها ووتی : " ئەم فڕۆکەخانەیە تا کاتی دەست بەسەر داگرتنی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ هەموو فڕینەکانی قەبووڵ دەکرد تاکوو لە ساڵی ٢٠٠٠ دا داخرا .
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە