ئیسرائیل گەورەترین مامەڵەی چەکی مێژوویی خۆی پەسەند کرد
پەیامی کورد ... ئیسرائیل گەورەترین مامەڵەی چەکی مێژوویی خۆی پەسەند کرد .
ماڵپەڕێکی عێبری شەوی ڕابردوو ئاشکرای کرد : ئیسرائیل لە ڕێگای گەورەترین ڕێکەوتننامەی چەکی مێژوویی خۆی دایە .
بە پێی ڕاپۆرتێک شەوی ڕابردوو ڕاگەێندرا : کۆمیتەی وەزارەتی ئیسرائیل " کابینە " گەورەترین پیلانی چەکدارکردنی ئەرتەسی ئیسرائیل ی بە تێچوویەک بە بەهای زیاتر لە ٦ میلیۆن دۆلار پەسەند کرد .
ئەم ماڵپەڕە بە ئاماژەدان بەوەی کە مامەڵەی چەکی ناوبراو بریتییە لە نوێترین و پێشکەوتووترین فڕۆکەگەل لە جیهان دا و لە بەردەوامی دا نووسی : ئەم پیلانە چەکی یە کە لە لایەن " بێنی گانتس " وەزیری بەرگری ئیسرائیل ەوە خراوەتە ڕوو ، لە دانیشتنی دوو ڕۆژی ڕابردووی کابینەی بچووکی کاروباری ئەمنییەتی و سیاسی ئیسرائیل " کابینە " پەسەند کرا و گەورەترین پیلان لە مێژووی ئەم حکوومەتەدا هەژمار دەکرێت .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەم مامەڵە نیزامی و سەربازییە بریتییە لە پڕچەک کردنی ئەرتەشی ئیسرائیل بە جۆرەها فڕۆکەی نوێی جۆری ئێف - ١٦ و کڕینی ٤ فڕۆکەی سووتەمەنی گەیان ی " پێگاسووس " مۆدێلی «KC-46» بۆ بەرپرسیاریەتی گەلی دووربۆرد کە ژەنەڕاڵ ئاڤیۆ کۆخاوی " سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل لە چوارچێوەی پیلانەکەی خۆی بەناوبانگ بە " پیلانی گیدێئۆن " ئەوانەی داوا کردبوو .
بە پێی نووسراوی ئەم ماڵپەڕە ڕێکەوتننامە نوێیەکە هەروەها بریتییە لە سیستەمی بەرگری پێشکەوتووی قۆبەی ئاسنین و نەوەی نوێی سیستەمی بەرگری " هێتس ٢ " کە پێشکەوتووترین مووشەکگەلی بەدواداچوون هەژمار دەکرێت و هەنگاوێکی گرینگ بۆ لە ئەمان مان لە مووشەک گەلی بالێستیکی ئێران هەژمار دەکرێت .
هەروەها لە کۆتایی دا نووسی : پیلانی چەک گەلی نوێ بریتییە لە کڕینی گرووپی نوێی فڕۆکەگەلی پێشکەوتووی ئێف - ١٥ و هەروەها کڕینی باڵەفڕگەلی مۆدێلی «V-22» دەبێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە