ئیسرائیل یەکێک لە گەورە ڕابەرانی حەماس دەست بەسەر دەکات

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل یەکێک لە گەورە ڕابەرانی حەماس دەست بەسەر دەکات .

ئیسرائیل حەسەن یووسف یەکێک لە گەورە و کەسایەتییە بەرچاوەکانی حەماس دەست بەسەر دەکات .

هێزەکانی ئیسرائیل سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە حەسەن یووسف ڕابەری بەرچاو و دیاری بزووتنەوەی حەماس یان دەست بە سەر کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک شاهێدانی ئەم ڕووداوە ڕایدەگەێنن هێزەکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ بە هێرشێکی بەرفراوان ٢٧ فەلەستینی یان لە شوێنە جیاوازەکانی کەرانەی باختەری دەست بەسەر کردووە کە شێخ حەسەن یووسف یش لە ناو دەست بەسەر کراوەکان دایە . ئیسرائیل حەسەن یووسف ی لە جانیوەری ڕابردوودا لە دوای دەست بەسەرکردنی ئیداری کە ٩ مانگ درێژەی خایاند ئازاد کردووە .

دەست بەسەرکردنی ئیداری ، بڕیاری بەندکردنی بێ مەحکەمەیە کە ماوەکەی لە ١ تاکوو ٦ مانگ درێژە دەکێشێت .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە