ئیسلامی فەرد بەرەو ڤییەننا دەڕوات

پەیامی کورد   ...   ئیسلامی فەرد بەرەو ڤییەننا دەڕوات

سەرۆکی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی هاوڕای بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی ساڵانەی کۆنفڕانسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بەرەو ڤییەننا دەڕوات .

موحەمەد ئیسلامی ، سەرۆکی ڕێکخراوی ووزە ڕایگەیاند : جگە لە پێشکەش کردنی ووتار لەم دانیشتنە لە میانەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوتایانی خۆم بە پێی ئەو داواکارییانەی کە ئەنجام دراوە دەبێت ، لەم سەفەرەدا لەگەل ڕافائێڵ گەڕووسی بەڕێوبەریگشتی ئاژانس دیدار دەکەم .

هیوادارم ئەم گفتووگۆیانە ئاسانتر بێت تاکوو ئەم جۆرە تێگەیشتنانە کە بە هۆی فشار سیاسی و ئۆپراسیۆنی ڕەوانی لە دژی ئێرانە ، هەر چی زووتر بە کۆتایی بێت و بە پێی پەیوەندی و یاساکانی ڕەوەندی کاروبارەکان ڕێک بخرێت و لەم قۆناغە بە هیوای خوا تێپەڕ بین .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە