ئیسماعیل قائانی جێگرەکەی " قاسم سلێمانی " بەپەلە دەگاتە بەغدا

پەیامی کورد     ...   ئیسماعیل قائانی جێگرەکەی " قاسم سلێمانی " بەپەلە دەگاتە بەغدا

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە پەلە گەیشتە بەغداى پایتەختى عێراق.
 ئەمە لە کاتێکدایە کە عێراق لە ئان و ساتى دیاریکردن و ئاشکراکردنى بەربژێرەکانى پەرلەمانەکەیەتى کە لە ١٠ى ئۆکتۆبەر ٤١%ى خەڵک بەشدارییان تێدا کرد.
 بڕیارە قائانى لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای شیعەکان کە خۆیان بەربژێر کردووە بۆ پەرلەمان دانیشێت. و دواتریش ڕاستەوخۆ لەگەڵ گرووپەکانی حەشدی شەعبی کۆ دەبێتەوە.
 هەرچەندە وا باس دەکرێت کە قائانى بە نهێنى گەیشتووەتە بەغدا، بەڵام لە ڕاگەیاندنەکان قسە لەسەر سەردانەکەى دەکرێت.
مەبەستى سەرەکى سەردانى فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودس ی سوپای پاسداران بۆ بەغدا و لەم ئان و ساتە، یەکخستنى ماڵى شێعى و کوتلە شێعییەکانە لە پەرلەمانى عێراق مەزەندە دەکرێت .


ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە