ئیسڕائیل ڕێگری لەو مووشەكانە كرد كە لە یەمەن ەوە ئاڕاستەی ئەو ووڵاتە كرابوو

پەیامی کورد   ...   ئیسڕائیل ڕێگری لەو مووشەكانە كرد كە لە یەمەن ەوە ئاڕاستەی ئەو ووڵاتە كرابوو

سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی سێشەممە ڕایگەیاند، لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی سوپا بۆسەر بەندەری حودەیدە، لەلایەن حووسییەکانی یەمەن ەوە، مووشەکیان ئاراستە کراوە.

سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕایگەیاند، "ڕێگریمان لە مووشەکەكان کرد و زەنگی ئاگادارکەرەوەش لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل، لێدرا."

لای خۆیەوە یەحیا سەریع، ووتەبێژی حووسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا پشتراستی کردەوە، بە پێنج درۆن هێرشییان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل.

ووتەبێژی حووسییەکان ڕاشیگەیاند، "ئەو ناوچانەی هێرشیان کراوەتە سەر بریتین لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و بەندەری ئیلات و فڕۆکەخانەی ڕامۆن و ئامانجەکانی دیکەی ناوچەکانی یافا و ئەشدۆد."

ڕۆژی دووشەممە، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ژێرخانی سەربازی حووسییەکانی لە بەندەری حودەیدە بۆمباران کردووە.


ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە