ئیلان ماسک بۆ ماوەیەکی کاتی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەلا دەنێت
پەیامی کورد ... ئیلان ماسک بۆ ماوەیەکی کاتی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەلا دەنێت .
ئیلان ماسک بەریوبەری تێسلا و سپەیس ئێکس لە لاپەڕەی تایبەتی تویتەری خۆیدا ڕایگەیاند کە بۆ ماوەیەکی نادیار چالاکییەکانی خۆی لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە ڕادەگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئیلان ماسک داهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی کاتی لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر کەڵک وەرناگرێت و خۆی دوور دەخاتەوە
لەم پەیامەدا هاتووە ، من بۆ ماوەیەک تەیتەر بە جێ دەهێڵم . ئەو هیچ ئاماژەیەکی بە ووردەکاری یا خود هۆکاری ئەم کارە نەکردووە .
بە شیوەیەکی گشتی نووسراوەکانی ماسک لە تویتەر بیرو ڕای چالاکانی بازاڕ بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێت .
هەر بۆیە ، هەینی ڕابردوو ماسکی لە پەیامێکی هەشت تەگی بیت کووین ی بە واژووەکانی خۆی لە تویتەر زیاد کرد . دواتر نرخی دراوی کۆدڕێژکراوی سەر بە فەلەک کشان و ١٦ ٪ لە کاتژمێرێکدا بەهاکەی زیادی کرد .
کۆمپانیای ئەمریکی Twitter Inc لە ساڵی ٢٠٠٦ دا دامەزرا ، بەرهەمی سەرەکی ئەم کۆمپانیایە تۆڕێکی کۆمەلایەتی یە بۆ پەیامگەلی کورت . نووسینگەی ناوەندی ئەم کۆمپانیایە لە سانفڕانسیسکۆ ی کالیفۆڕنیا یە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە